|
په‌ڕله‌مانی عێراق : میوانداری هۆشیار زێباری ده‌کات به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ڕێککه‌وتنی نێوان عێراق وئه‌مریکا
Tuesday, 07.01.2008, 11:01am (GMT)

به ئاماده‌بوونی (وشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ک میوان و به مه‌به‌ستی ئاگاردار بوون له چۆنێتی ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌م باره‌یه‌وه سایتی هه‌واڵی (ده‌نگه‌کانی عێراق ) بڵاوی کرده‌وه که به پیێ به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکات و له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به زانیاری له‌سه‌ر به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه درێژخایه‌نه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئاگادار بێت.
|