ئه‌مڕۆ 1/7 له ژێر دروشمی (كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕگه یاساییه‌كانی سزای له سێداره‌دان)و به‌ئاماده‌بوونی شوان محه‌مه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارله‌مان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و قانون ناسان و مامۆستایانی زانكۆ، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری بۆردی راوێژكاریی، كۆنفرانسی كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕگه قانونییه‌كانی سزای له‌سێداره‌دان، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێل خانزادی شاری هه‌ولێر سازدا.
سه‌ره‌تای كۆنفراسه‌كه به پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری مافی مرۆڤ له وته‌یه‌كدا باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ لابردنی بڕگه‌كانی له‌سێداره‌دان له قانونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ش شوان محه‌مه‌د عه‌زیز وتی: تا ئێستا چه‌ند جارێك ناڕه‌زایی خۆمان پێشكه‌ش به پارله‌مان كردووه به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێمی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی قانونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تا دوو ساڵی تر چونكه بڕگه‌ی له‌سێداره‌دان له‌و قانونه‌دا هه‌یه.
دواتر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وتاری پارله‌مانی كوردستانی پێشكه‌ش كرد، تێیدا كورته باسێكی ده‌رباری مێژووی له‌سێداره‌دان له جیهاندا پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌هۆكاری په‌له‌كردنی پارله‌مانی كوردستان كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قانونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانه‌وه بۆ پشووی پارله‌مانی كوردستان.
دواتر ئاماری له‌سێداره‌دان له هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤه‌وه ئاماده‌كرابوو خرایه‌ڕوو، به‌پێی ئه‌و ئاماره له ساڵی 2006 ه‌وه تا 30/6 ی ئه‌مساڵ 34 به‌ندكراو سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و 18 كه‌سیش له‌سێداره دراون، هه‌روه‌ك له‌ساڵی 2002 ه‌وه تا 30/6 ئه‌مساڵ 25 به‌ندكراو له‌هه‌رێمی كوردستان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.