|
ئه‌سینا : مام جه‌لال جێگری سه‌رۆکی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوه‌وه Wednesday, 07.02.2008, 11:02am (GMT) دوێنێ 1/7 له‌كۆشكی كۆماری له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، كارلۆس پاپولیاس سه‌رۆكی یۆنان پێشوازیكرد له‌مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق. له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند : دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆك تاڵه‌بانی له ئه‌سینای پایته‌خت و له كۆشكی كۆماری یۆنان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبویه‌وه. له‌درێژه‌ی مانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان دوێنێ چاوی كه‌وت به(فیرینتس یۆرگانی)-سه‌رۆك وه‌زیری هه‌نگاریاو له‌دیدارێكیشدا جگه له‌باسكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو ولاَت و دواگۆڕانكاریه سیاسیه‌كانی عێراق، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌ره‌سمی داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا كرا ،سه‌ردانی عێراق بكات.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||