|
ئاژانسه‌کان : ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر لابردنی حصانه له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی بواری ئاسایش Wednesday, 07.02.2008, 11:33am (GMT)
ئه‌و رێكه‌وتنه درێژخایه‌نه ئه‌منیه‌ی نێوان وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراق كه ماوه‌یه‌كی زۆره وتوێژو لێدوانی جیاوازی خستبۆیه‌وه، له نێوان هه‌ردوو وڵاتیشدا بیروبۆچونی جیاوازی له‌سه‌ر بوو ده‌رباره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه، یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌و به‌ندانه بوونی حصانه‌یه بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی له‌بواری ئه‌منیدا كارده‌كه‌ن، ئه‌م خاڵه لای لایه‌نی عێراقی ڕه‌تكرابۆیه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌ریكیه‌كان به خاڵێكی گرنگیان ده‌زانی له رێكه‌وتنه‌كه‌دا. شایه‌نی باسه به‌پێ ئه‌و خاڵه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كۆمپانیانه‌دا كارده‌كه‌ن هیچ رێسا و یاسایه‌كی عێراقی نایه‌نگرێته‌وه له كاتێكدا هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك بكه‌ن. هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربریوه به لابردنی ئه‌و خاڵه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمپانیانه‌دا كار ده‌كه‌ن هیچ جۆره حصانه‌یه‌كیان نابێت. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كاتی عێراق له ساڵی 2003دا حصانه‌ی ره‌های به‌خشیبوو به‌و كه‌سانه‌ی له‌و كۆمپانیانه‌دا كاریان كردبوو بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م دادی عێراق تا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. شایه‌نی باسه رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق چه‌ندین خاڵی هه‌ستیاری تێدایه له‌وانه حصانه‌ی تایبه‌ت به سه‌ربازه‌كان و كۆمپانیا ئه‌منیه‌كه‌كان، كه ئه‌م خاڵه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ها چاودێریكردنی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه، دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له عێراق، دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||