|
ئه‌سینا : کۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال کۆتایی هاتوو پێشنیاره‌که‌ی حزبه کوردستانییه‌کان په‌سه‌ندکرا
Wednesday, 07.02.2008, 12:42pm (GMT)
كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆنال كه له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.له دانیشتنه‌كانی رۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی سۆسیال دیموكرات گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاشتی له‌جیهاندا كرا، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا وه‌فدی حزبه كوردستانییه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه كێشه‌ی كورد له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه چاره‌سه‌ر بكرێت. سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال پابه‌ندی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانی له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دیموكراسییانه‌ی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ناویاندا كێشه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال جێگری سه‌رۆكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال، لویس ئه‌یالا سكرتێری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال و پاپاندریۆس سه‌رۆكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال وته‌ی خۆیان خوێنده‌وه، له‌وته‌كه‌یدا لویس ئه‌یالا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی به‌رچاوی مام جه‌لال دا و به‌كه‌سێكی لێهاتووی وه‌سفكرد كه له‌سه‌رده‌می سه‌ختدا دژایه‌تی سه‌دام حسێنی كردووه. به‌م جۆره به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كۆنگره‌كه هات و به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌كه‌ش مه‌سه‌له‌ی كوردی تێدا هاتووه.

له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/7 له‌كۆشكی كۆماری یۆنان، كۆستاس كرامنلیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان به‌گه‌رمی پێشوازیكرد له مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق. له‌و دیداره‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا‌و چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوون و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه باسیان لێوه‌كرا. ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره بریتی‌بوو له‌باسكردنی ره‌وشی عیراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو سه‌رۆك تاڵه‌بانی باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لی ئه‌و بواره‌ی خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان.
|