|
ئه‌سینا : کۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال کۆتایی هاتوو پێشنیاره‌که‌ی حزبه کوردستانییه‌کان په‌سه‌ندکرا Wednesday, 07.02.2008, 12:42pm (GMT) كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆنال كه له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.له دانیشتنه‌كانی رۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی سۆسیال دیموكرات گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاشتی له‌جیهاندا كرا، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا وه‌فدی حزبه كوردستانییه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه كێشه‌ی كورد له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/7 له‌كۆشكی كۆماری یۆنان، كۆستاس كرامنلیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان به‌گه‌رمی پێشوازیكرد له مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||