|
ئه‌مریکا : سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوا ده‌کات بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی له جیهاندا ڕابگیرێت Wednesday, 07.02.2008, 01:18pm (GMT)
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی واژویانكردووه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی، ده‌بێت سوربن له‌سه‌ر بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی رێز له‌و په‌یماننامه‌یه ناگرێت. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌یننامه‌كه‌یدا ناوی هیچ وڵاتێكی نه‌برد كه رێز له‌و په‌یماننامه‌یه ناگرێت، به‌ڵام سوربونی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی هیچ ئیلتزام و رێزێك بۆ ئه‌و په‌یماننامه گرنگه دانانێت. هه‌روه‌ها به گرنگی زانی ئه‌و وڵاتانه‌ی واژوی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یان كردووه زیاتر له‌یه‌كتریه‌وه نزیبكه‌ونه‌وه. شایه‌نی باسه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه‌له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌رایه‌كی ناوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه نیگه‌رانیان نیشانداوه به تایبه‌ت ئیسرائیل كه ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه ئیسرائیل هێرشێكی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر ئێران به مه‌به‌ستی خاپوركردنی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی. به‌ڵام دبلوماسێكی رۆژئاوا له ئیسرائیل رایگه‌یاند"چاره‌سه‌ری سه‌ربازی دواهه‌مین شته كه پێویسته به‌كاریبهێنین، برواناكه‌م له شه‌ش مانگی داهاتوودا هێشكردن رووبدات" ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و دبلوماته له‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه‌له‌ناو ئیسرائیل‌دا ئیجماعێك نییه له‌سه‌ر لێدانی ئێران. جێگه‌ی ئاماژه رۆژنامه‌ی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردبۆیه‌وه گوایه پلانی هێرشێك له ئارادایه بۆ لێدانی ئێران، به‌رپرسێكی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه ئه‌وان هیچ زانیاریه‌كیان لا نییه ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره، هه‌روه‌ها به‌پرسه‌كه له وه‌ڵامی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌یه"وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتیه له پێكه‌نین ده‌ڵێین وه‌ره ده‌ره‌وه ترسنۆك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه‌بكه بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆت بشاریته‌وه، ئه‌گه‌ربه‌راستی شتێكت هه‌یه بیڵێیت". |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||