دوو جه‌نراڵی سه‌ربای خانه‌نشین له‌لایه‌نی پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌تۆمه‌تی سازدانی كوده‌تایه‌ك دژ به حكومه‌ت، ئه‌كر باشبوغ رایگه‌یاند ئه‌و جه‌نراڵه به پێی ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆر حوكم ده‌درێن، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیترز له زاری باشبوغ بڵاویكرده‌وه ناوبراو به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه"توركیا به رۆژێكی سه‌ختدا تێده‌په‌رێت، ده‌بێت هه‌موومان به ژیریی و به‌ئاگایه‌كی زۆر و به‌رپرسیارێتیه‌كی زۆره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین"
جه‌نراڵ باشبوغ كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی وشكانی سوپای توركیایه، ئه‌وه‌یشی ره‌تكرده‌وه ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو جه‌نراڵه پلانێكی نه‌خشه بۆ كێشراو بێت له‌نێوان حكومه‌ت سوپادا بۆ له‌ناوبردنی ئۆپۆزیسۆنه‌كانی حكومه‌تكه‌ی ئه‌ردۆغان.
جێگه‌ی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا 21 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه دوو جه‌نراڵی خانه‌نشینی و چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی ناسراویان تێدایه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆره علمانییه نهێنیه‌ی ناسراوه به"ئه‌رغینیكون" كه ئه‌مانه له‌هه‌وڵی روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندابوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه جێگری داواكاری گشتی تورهان كولاكادی له ئه‌ستنبول رایگه‌یاند ده‌ستگیراوه‌كان به تۆمه‌تی تیرۆر دادگایی ده‌كرێن.