
سه‌رۆكی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌موو چاره‌سه‌ركردنه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كێشه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ڵام یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ر له ئێستادا كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندیه‌تی چاره‌سه‌ری دبلوماسیانه‌یه.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كه ئێران له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گۆرانێك له سیاسه‌تی ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا ئه‌نجامبدا، سه‌ره‌تای ئه‌و گۆڕانه‌ش به‌و پێشنیاره نوێیانه ده‌ستیپێكردووه كه ئێران داویه‌تی به وڵاته زلهێزه‌كان.
منوشهر متكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نیویۆرك به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكیه‌كانی راگه‌یاند "پرۆسه‌یه‌كی نوێ له ئارادایه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێران كه پێشكه‌شی كردووه، ئه‌م پرۆسه‌یه چاره‌سه‌ری زۆر گرفتی ئاڵۆز ده‌كات" شایه‌نی باسه وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی گومانی هه‌بوو له‌و پێشنیار و چاره‌سه‌رانه‌ی ئێران كه به چاره‌سه‌ر و كرانه‌وه‌ی ئه‌ژمار ده‌كات وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام هه‌واڵی شوێندراو له‌لایه‌نی ئه‌وانه‌وه به‌ده‌ستمان ده‌گات، هه‌ربۆیه هۆكار هه‌یه بۆ گومانكردنمان".