له دوای سه‌ردانی (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سوریا بۆ روسیا چه‌ندین گرێبه‌ست بۆ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتووی روسی مۆر كراون له‌وانه‌ش سیسته‌می مووشه‌كی دژه فڕۆكه و قه‌ڵغان.له‌م ڕووه‌وه ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی روسیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی و قه‌ڵغانی موشه‌کی بفرۆشێته سوریا ، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌مریکا له کاتێکدا هات دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێک که ڕاستی ئه‌م لێدوانه بڵاوده‌که‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داواشی له مۆسكۆ كرد كه مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ دیمه‌شقداو ، وه هیچ ده‌وڵه‌تێکی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مۆر نه‌كات، چونکه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی له‌م جۆره باری ئاسایشی ناوچه‌که تێکده‌دات.