|
ده‌باغ : کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به‌نده به پێویستییه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه
Saturday, 08.23.2008, 09:20am (GMT)
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی ڕه‌سمی حكومه‌تی عێراق (عه‌لی ده‌باغ) ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌نده به پێویستیه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه.له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه: هه‌موو ئه‌و هه‌والاَنه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه كه له ئاژانسێكی هه‌واڵی جیهانیه‌وه له زاری ئه‌وه‌وه بلاَوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وتویه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی ساڵی 2011دا له عێراق ده‌كشێنه‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌شی به نا ڕاست وه‌سف كرد‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌و په‌یامنێره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی گواستۆته‌وه له چوارچێوه‌كه‌ی خۆی ده‌ریكردووه و به‌شێوه‌یه‌ك دایڕشتووه كه خۆی ده‌یه‌وێت. ده‌باغ له لێدوانه‌كه‌شیدا ڕونیكرده‌وه:كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، به‌نده به داواكاری و پێویستیه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌و هه‌ركاتێكیش حكومه‌تی عێراق واببینێت كه پێویست به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناكات، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆده‌كات و له‌گه‌ڵیاندا رێككده‌كه‌وێت له‌سه‌ر واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان.
|