(ستیڤان دی میستۆرا)ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به نیازه كۆتایی ئه‌م مانگه پێشنیارێكی ته‌وافوقی نوێ پێشكه‌ش بكات ، که چاره‌سه‌ری گرفتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركوك بکات و هه‌وڵێک بێت بۆ كۆتایی هێنان به گرفته‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك .
به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ دی میستۆرا به نیازه كۆتایی ئه‌م مانگه پێشنیاره‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له دوای كۆتایی پشووی هاوینه ، بتوانن ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن .