|
ئه‌سوشیتدپریس : ئۆباما جیگره‌که‌ی خۆی ئاشکراکرد که ناوی (جۆزیف بایدن)ه
Saturday, 08.23.2008, 10:02am (GMT)
ئاژانسی ئه‌سوشیتدپریس له‌زاری به‌رپرسێكی حزبی دیموكراتی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه باراك ئۆباما سیناتۆری دیموكراتی (جۆزیف بایدنی) هه‌ڵبژارد وه‌ك پاڵێوراوی جێگری سه‌رۆك كۆماری ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژردنه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ. (جوزیف بایدن) دووجار هه‌وڵیداوه بچێته كۆشكی سپی وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو ببێت و (بایدن) نوێنه‌ری ویلایه‌تی (دیلاوه‌ر) و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایه و به پێی چاودێرانی دپلۆماتیش له بواری كارووباری ده‌ره‌وه‌دا لێهاتووه ، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی کۆمارییه‌کانیش لێهاتوویه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه ، که ئۆباما له‌م ڕوه‌وه که‌م توانایه.
جێی ئاماژه‌یه سیناتۆر (بایدن ته‌مه‌نی )65 ساڵه‌و نزیكه‌ی 30 ساڵه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌و پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی داد‌و ئێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانه ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایه.
|