|
د . به‌رهه‌م : ده‌ستور مادده‌یه‌کی تێدایه گرفتی که‌رکوک و ئه‌و ناوجانه چاره‌سه‌رده‌کات که ململانێ‌یان تێدایه
Sunday, 08.24.2008, 12:24pm (GMT)
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت به چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه‌ی ته‌وافوقی بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا له‌سه‌ری رێككه‌وتووین بنیاتنرابێت، وتیشی: ده‌ستوور ماده‌یه‌كی تێدایه گرفتی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه ململانێ‌یان له‌سه‌ره، روونیشیكرده‌وه كه كه‌ركوك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه كه چه‌ندین ململانێی له عیراقدا دروستكردووه. د. به‌رهه‌م له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (لقا‌ء الیوم) ی كه‌ناڵی الجزیره راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن له‌ساڵی 1974 دا له‌گه‌ڵ كورددا بگه‌یشتایه‌ته لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وا نه جه‌نگ له كوردستان روویده‌داو نه رێككه‌وتنی جه‌زائیرو ئه‌و كێشانه‌ش روویانده‌دا كه به‌دوایدا هاتن‌و جه‌نگی عێراق- ئێرانیش رووی نه‌ده‌دا. وتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه له په‌رله‌مان روویدا بڕیارێك بوو له زۆرینه‌یه‌كه‌وه كه له‌و ساته‌دا ئاماده‌بوون‌و به پێچه‌وانه‌ی گیانی ده‌ستووری عێراقه‌وه بوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بنیاتنراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و د.عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆماریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوورییه مافی ڤیتۆیان له دژی ئه‌و بڕیاره به‌كارهێنا. وتیشی: سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و ئه‌ركێكی ده‌ستووری له‌سه‌ر شانه له وردبینی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی په‌رله‌مان یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه‌و مافێكی ده‌ستووریشی هه‌یه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكاندا، هه‌ر به‌ته‌نیا خۆیشی هه‌ڵینه‌وه‌شاندۆته‌وه به‌ڵكو د.عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگریشی هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه. وتیشی: "كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاره‌و پێویسته هاوكاربین‌و ته‌وافوقمان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام بنه‌ماكه ده‌بێت ده‌ستوور بێت". جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع بووایه ئه‌وا له ساڵی 2003 دا كاتێك رژێمی زۆرداری به‌غدا رووخا، ده‌رفه‌تێكی له‌باربوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان‌و بكرێته ئه‌مری واقیع، وتیشی: سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات له هه‌ستیاری بارودۆخی كه‌ركوك تێده‌گه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور بنه‌ما بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرێكوێره‌یه‌دا. د.به‌رهه‌م راشیگه‌یاند: هیچ گرفتێك نییه له به‌شداریكردن یاخود دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن له شاره‌كه‌و پارێزگاكه‌شدا، وتیشی: ئه‌گه‌ر بنه‌مای سێ یه‌ك له كه‌ركوك به‌كاربهێنرێت كه‌واته بۆچی له موسڵ‌و دیاله‌و به‌غداش به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌بێت كه‌ركوك به توافوق حوكم بكرێت چونكه كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و پێكهاته‌ی دیكه‌ی تێدایه‌و دانیشتوانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی شاره‌كه‌یان ده‌ده‌ن مه‌به‌ستم ئینتمای ئیداری شاره‌كه‌یانه كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت یاخود هه‌ر شێوازێكی دیكه كه بیانه‌وێت. د.به‌رهه‌م راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كورد بنیاتنه‌رانی عێراقی نوێن‌و په‌رۆشی ئه‌وه‌ین به‌شێكبین له بڕیاری نیشتمانی كه به‌رژه‌وه‌ندی عێراق‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی زامن بكات.
|