|
جۆرجیا : ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی بارهه‌ڵگری نه‌وتدا
Sunday, 08.24.2008, 12:37pm (GMT)
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی (فرانس پرێس) وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند : له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێك كه ماده‌ی نه‌وتی گواستۆته‌وه. له ناوه‌ڕاستی وڵات‌دا به‌ته‌واوی تێكشاوه به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی به دواوه نه‌بوه. له‌لایه‌کی تره‌وه وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا(تۆماس شتیگ) رایگه‌یاند : شێوه‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی روسیا له جۆرجیا ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه هه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و فه‌ره‌نسا واژۆیان كردوه و ته‌واو دژی ڕێککه‌وتننامه‌که‌یه.
|