|
تاڵه‌بانی : تیرۆرکردنی (کامل شیاع) ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌توندی مه‌حکوم ده‌کات
Sunday, 08.24.2008, 12:54pm (GMT)
جه‌لال تاله‌بانی سه‌ركۆماری تیرۆركردنی كامل شیاع راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به توندی مه‌حكوم ده‌كات‌و ، به كاره‌ساتی دڵته‌زینی وه‌سف كرد .به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: جه‌ڵال تاله‌بانی سه‌ركۆمار به توندی تیرۆر كردنی كامل شیاعی ئیدانه ده‌کات و به تاوانێكی قێزه‌وه‌نی وه‌سف كرد‌و ، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد ، ریۆشوێنی به‌په‌له بگرنه به‌ر بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه . به‌یاننامه‌كه ڕونکراوه‌ته‌وه : كه به له‌ده‌ست دانی كامل شیاع راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ، روناكبیری له عێراقدا رووبه‌رووی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی دڵته‌زێن بوه‌وه . پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس راگه‌یاندبوو كه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگای خێرای محه‌مه‌د قاسم له‌به‌غدا ، ئۆتۆمبێڵی كامل شیاعی راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقیان گولله باران كردووه‌و ، له ئاكامدا ده‌ستبه‌جی كامل شیاع كوژراو ، شۆفێره‌كه‌شچی به سه‌ختی بریندار بوو.
|