|
سه‌رۆک کۆماری عێراق : له دیدارێکدا چاوی که‌وت به (جه‌ی گارنه‌ر) حاکمی مه‌ده‌نی پێشوو له عێراق
Sunday, 08.24.2008, 01:00pm (GMT)
مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كاتی خۆی له واشنتۆن، چاویكه‌وت به جه‌نه‌ڕاڵ (جه‌ی گارنه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی پێشوو له عیراق و پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌ركه‌وتووه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، هاوكات هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌ڕێزیان خواست و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی عیراق. له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسگوزاریی خۆی نیشاندا‌و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عیراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا شێخ به‌شیر حسێن ئه‌لنه‌جه‌فی پێگه‌یشت، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیشاندا، هه‌روه‌ها هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه عیراق پێویستی به رۆڵی پۆزه‌تیڤانه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌یه له‌یه‌كخستنی گوتاری عیراقییه‌كان. له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی ئایه‌توڵڵای نه‌جه‌فی كرد‌و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست.
|