كه‌سێكی خۆكوژ له رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبیه‌وه له‌ناو مه‌عره‌زی سه‌یارات له كه‌ركوك خۆی ته‌قانده‌وه به سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌حوه كه‌ناوی عبدالكریم ئه‌حمه‌د مندیل خلف له ئاكامدا ناوبراو كوژراو 9 كه‌سی تریش برینداربوون.شایه‌نی باسه تائێستا پۆلیس و ئاسایش ئه‌و شاره له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه و تائێستا خۆكوژه‌كه نه‌ناسراوه كێیه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له به‌غدا چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو توانیان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كامل شیاع عبدالله راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له ناوه‌راستی به‌غدا بكوژن، شۆفێره‌كه‌شی زۆر به‌خه‌ستی برینداربكه‌ن.
له به‌عقوبه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب هاوڵاتیه‌یك كوژراو و دوانی تریش برینداربوون.