كه‌سێك سایتی كوردستان پۆست بخوێنێته‌وه، له‌وه تێده‌گات كه ئه‌م سایته له سه‌دا 90% بابه‌ته‌كانی له‌سه‌ر درۆ و داتاشینی تۆمه‌ت هه‌ڵچندراوه، خۆ ناكرێت هه‌موو كاته‌كانی خۆمان به سایتێكی ئاوا بێ به‌هاوه له خۆرا سه‌رف بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك نوسین و هه‌ندێك تۆمه‌ت ده‌كه‌ونه خانه‌یه‌ك كه ئیدی بێده‌نگی لێی ده‌بێته به‌شێك له تاوانه‌كه، ئێمه ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و جنێو بوختانانه له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه باش ده‌یانناسین، به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌بن ئێمه خۆمان بخه‌ینه رێزه‌ی ئه‌وان و پێیان بڵێین به‌ری چاوتان له‌كه‌ی پێوه‌یه.
به‌هه‌ر حاڵ كه‌سێك به‌ناوی خوازراوی ڕزگار كانی میرانی، له كوردستان پۆست‌دا بوختان نوسینێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر خاوه‌نی بانزینخانه‌یه‌ك و به زۆری زۆرداری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و دوكانی خستۆته ناو بابه‌ته‌كه‌ی، سه‌ره‌تا ئێمه وه‌ك مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ رێوشوێنی یاسایداین بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه هه‌بێت، هه‌رگیز مه‌ڵبه‌ند ده‌ستوه‌رناداته كاروباری دادگا، مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی له هه‌موو لایه‌ك زیاتر به په‌رۆشه تا دادگاكانی كوردستان سه‌ربه‌خۆ و ئازادبن، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه بێت كه به ئه‌حمه‌د چاوشین مه‌شهوره و خاوه‌نی بانزینخانه و باخ... و هتد به رێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ته‌نها وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ده‌یناسێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوری له‌گه‌ڵدا نییه تا شه‌وانه میوانداری بكات، ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نها جارێك به‌رێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی باخ و ماڵی ناوبراوی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له‌و كێشه‌یه‌شدا كه‌له هاوڵاتیدا باسكراوه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌هیچ جۆرێك و له‌هیچ مناسه‌به‌تێكدا ته‌ده‌خولی تێدا نه‌كردووه. چونكه نه كێشه‌كه كێشه‌ی مه‌ڵبه‌نده و نه ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رێز كاك به‌رزانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ش ناوبراو رابردووی هه‌رچیه‌ك بوو بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به دادگا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمه‌وه هه‌یه چ بریارێك ده‌رده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه چۆن ئه‌م سیناریۆیه داده‌رێژرێت، چۆن به‌رێز وه‌ستا حه‌سه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ دوو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی (ی.ن.ك) تێكڵاوده‌كرێت، راستیه‌ی ئێمه بێ باكین هه‌ر كه‌سێك چ زانیاریه‌كی هه‌یه بڵاویبكاته‌وه، ئێمه نه له‌دوور نه‌له نزیك هیچ فشارێكمان بۆ سه‌ر به‌رێز وه‌ستا حه‌سه‌ن دروست نه‌كردووه و نایشیكه‌ین چونكه به‌رێزی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانییه و ئاسایش ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی جگه له هاوكاریكردنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك یاخود كارێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌دا نییه تا فشاری بۆ بهێنێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م جۆره بوختانانه وه‌ك بلقی سه‌رئاو ده‌رده‌كه‌ون و له‌گه‌لأ ده‌ركه‌وتنیان پوچه‌لأ ده‌بنه‌وه.
راگه‌یاندن و روناكبیری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی