|
نه‌ژاد : وڵاته زلهێزه‌کان ڕێگرن له ئێران گرێبه‌ستی نه‌وت و غاز مۆر بکات
Monday, 08.25.2008, 01:32pm (GMT)
سه‌ركۆماری ئێران (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ) له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : وڵاتانی زلهێزی جیهان رێگرن له‌وه‌ی تاران گرێبه‌ست له‌بواره‌كانی غاز و وزه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا ئیمزا بكات و به‌بۆچوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد،ولاَته زلهێزه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران ببێته سومبولێك له جیهاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران له شاری قوم رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت قه‌یرانی نوێ له ناوچه‌كه‌دا بورژێنێ و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه له ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنێ، نه‌ك دیموكراسیه‌تێك كه له ده‌ره‌وه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێ.
|