|
رایس : سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ستپێکرد، یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی ئیسرائیله
Tuesday, 08.26.2008, 07:00am (GMT)
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ‌کرد ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌ردانه‌ش تاوتوێكردنی پێشووه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئاشتیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (كۆندۆلیزا رایس) به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی ده‌گاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌ردانی وڵاتی ئیسرائیل ده‌کات و بڕیاره چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل (ئه‌یهود ئۆڵمه‌رت) و وه‌زیری ده‌ره‌وه (تسیبی لیڤنی) و وه‌زیری به‌رگری (ئه‌یهود ئۆڵمه‌رت) بکه‌وێت.دواتر به‌ره‌و فه‌له‌ستین به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌وێش چاوی به گه‌وره به‌رپرسان ده‌كه‌وێت. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌ردانه‌ش تاوتوێكردنی پێشووه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئاشتیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
|