|
سارکوزی : داوای به‌ستنی لوتکه‌یه‌کی ئه‌وروپی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جۆرجیا
Tuesday, 08.26.2008, 07:19am (GMT)
بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر روسیا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ وڵاتی جۆرجیا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا (نیكۆلا ساركوزی) داوای به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی ئه‌وروپی كرد.
سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند : بۆ ئاگادار بون له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و روسیا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ وڵاتی جۆرجیا ، وڵاتی ڤفه‌ره‌نسا داوای داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوه كه له یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلولدا لوتكه‌یه‌كی ئه‌وروپی ساز بدرێت. سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، داواكاری ساركۆزی بۆ به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی ئه‌وروپی له‌سه‌ر داوای چه‌ند وڵاتێكی ئه‌و یه‌كێتیه بووه.
|