
به‌سه‌رپه‌رشتی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ 25/8 به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سلێمانی كۆبووه‌وه.
هه‌لومه‌رجی خانه‌قی و ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و به‌وردی له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌موو ئه‌و ناوچانه گفتووگۆكرا.
سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌شاری خانه‌قی ناوچه‌یه‌كی ئارامه‌و ئاسایش تێیدا به‌رقه‌راره، هه‌ر له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسی عیراق و نه‌مانی دیكتاتۆره‌وه ئه‌و شاره خۆی قوربانیی ده‌ستی تیرۆر بووه‌و سه‌نگه‌رێكی پته‌وی دژ به‌تیرۆریستانیش بووه، نموونه‌یه‌كی به‌رزی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق له كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان بووه‌و بچووكترین كێشه‌ی ره‌گه‌زی و تایفی تێدانه‌بووه، تیرۆریستانیش نه‌جێگه‌یان هه‌بووه‌و نه‌جێگه‌یان له‌و شاره‌دا ده‌بێته‌وه.
بۆیه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ناردنی هه‌ر جۆره هێزێك خزمه‌تی هه‌لومه‌رجی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌تایبه‌ت له‌شارێكی وه‌كو خانه‌قی كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه‌كێشه‌و ململانێی له‌سه‌ر هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا ده‌ستكراوه به‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراق.
بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا، كه‌بۆ خانه‌قی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دێته‌پێشه‌وه، له‌دوای ره‌زامه‌ندیی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار وه‌كو به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ناوچه‌كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال- ی پێدراوه، هه‌ڤاڵان عیماد ئه‌حمه‌دو مه‌سعود ساڵه‌یی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و ئه‌ركه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.