|
خانه‌قین : دژی هاتنی هێزه‌کانی سوپای عێراق دانیشتوانی خانه‌قین خۆپیشاندانێکیان ساز کرد
Tuesday, 08.26.2008, 08:22am (GMT)
سه‌عات 9:20 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/8، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی هاتنی هێزی فیدڕاڵی عیراق بۆ ناوچه‌كه، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خانه‌قین به كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه‌وه‌و خۆپیشاندانێكیان سازكرد. خۆپیشاندانه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌وه بۆ به‌رده‌م بینای قائیمقامهیهت دهستیپێكردو بڕیاریشه خۆپیشانده‌ران یاداشتێك سه‌باره‌ت به كاره ئیستیفزازییه‌كانی هێزه‌كانی فیدراڵی عیراق بده‌نه قائیمقامی خانه‌قین و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه. به گه‌یشتنی ئاپۆرای خه‌ڵكیی بۆ به‌رده‌م بینای قائیمقامهیهت له لایه‌ن هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ناوچه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ههرێمو هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)، به ناوی به‌ڕێزان مام جهلالو كاك مه‌سعوده‌وه وتارێكی پڕ حه‌ماسی سه‌باره‌ت به مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورد‌و دانیشتوانی خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری پێشكه‌ش كرد، كه ئاماژه‌ی به‌و راستییه‌دا كه هه‌میشه كورد قوربانیی ده‌ستی تیرۆر بووه هه‌ربۆیه هه‌رگیز هیچ داگیركردن‌و پێشێلكارییه‌ك له هیچ هێزێك قبوڵ ناكات.. هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند ئێمه هاتووین به ئاشتی كێشه‌ی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رهێزێك هێرش بكاته سه‌ر خانه‌قین‌و ناوچه‌كه ئێمه‌ش به هێز وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه. له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار وتی: ئێمه زۆر سوپاسی هاوپه‌یمانان و سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین بۆ هاوكارییه‌كانیان، به‌ڵام گله‌یشمان لێیان هه‌یه كه نه‌ده‌بوو رێگه‌بده‌ن به دروستبوونی ئه‌م گرژی‌و ئاڵۆزییه‌و هاتنی سوپای عێراق.. جێی ئاماژه‌یه له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیاردا خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ته‌واوی ئامادهییو پشتیوانی خۆیان بۆ قسه‌كانی به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ناوچه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ههرێمو هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) دهربڕیو به‌كۆی ده‌نگ هوتافی پڕحهماسیان ده‌وته‌وه.
Source: Kurdsat
|