|
ئه‌مریکا : له کۆنگره‌ی دیموکراته‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما وه‌ک پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستنیشانکرا Tuesday, 08.26.2008, 08:31am (GMT) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سیناتۆر و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پایته‌ختی ولایه‌تی كولورادو كۆنگره‌ی دیموكراته‌كان سازكرا و بۆ یه‌كخستنی گوتا و یه‌كده‌نگی حزبه‌كه‌یان پێكه‌وه ده‌نگیاندا به باراك ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵێوراوی دیموكراته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات، شایه‌نی باسه له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین سیناتۆر ده‌بیندران كه پێشتر وا حسابده‌كران ئه‌وانه دژی ئه‌وه‌بن كه ئۆباما ببێته پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، له‌وانه سیناتۆر ئیدوارد كنیدی كه پێشتر كاندیدی دیموكراته‌كان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكاییه‌تیه‌كان. له‌و كۆنگره‌یه‌دا سیناتۆر كنیدی رایگه‌یاند بڵێسه‌ی سیاسیه‌تی میسالی ده‌داته ده‌ست ئۆباما. هه‌روه‌ها له كۆنگره‌دكه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌شكرا كه‌له ناویاندا وتاری میشال ئۆباما بوو كه خێزانی باراك ئۆبامایا و ناوبراو رایگه‌یاند: كه‌وا ئۆباما ده‌بێته سه‌رۆكێكی جودا له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشوتر. شایه‌نی باسه 2400 نوێنه‌ر به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كردووه. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||