|
ئاژانسه‌کان : ڕێککه‌وتنی درێژخایه‌نی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو عێراق لێدوانی جیاوازی له‌سه‌ر بڵاوده‌کرێته‌وه Tuesday, 08.26.2008, 08:35am (GMT) ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ردووو لایه‌نی حكومه‌تی عێراق و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاماده‌باشی و نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی رێكه‌وتنی ئه‌منی درێژخایه‌نن كه چاره‌نوسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا دیاری ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی رایگه‌یاند هه‌ردوو لا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و رێكه‌وتنه و ته‌نها چه‌ند خاڵێك به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆشكی سپی ئه‌و هه‌واله‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا تائێستا له‌گه‌ڵ عێراق نه‌گه‌یشتۆته رێكه‌وتنێك كه ماوه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق دیاریبكات، واته ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه ده‌ڵێت تا ساڵی 2011 ده‌بێت هه‌موو هێزه بیانیه‌كان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (روبرت وود) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نی گفتوگۆكه‌ره‌كان رێكه‌وتون له‌سه‌ری پرۆژه بریارێكه كه ده‌بێت به‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی له سیسته‌می عێراقیدا تێپه‌رێت تا په‌سه‌ند ده‌كرێت و دواتر ده‌بێت سه‌رۆك بۆش واژووی بكات. له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌غدا (محمود مه‌شهه‌دانی) رایگه‌یاند، ئه‌و چاوه‌روانی ئه‌وه ناكات په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بریاره بدات كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ دوای ساڵی 2008 مسۆگه‌ربكات.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||