مام جه‌لال : ره‌شنوسی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو عێراق خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراق


Wednesday, 08.27.2008, 10:52am (GMT)

مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكای خستۆته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی عیراق و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه‌ تاووتوێی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی كردووه‌.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لحوره‌ ئه‌مڕۆ 26/8 له‌واشنتۆن سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و گه‌لی عیراق، ده‌یه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئیمزابكات.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چه‌ند ناكۆكیه‌كی كه‌م له‌باره‌ی شێوازی داڕشتنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ له‌ئارادان، سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌عیراق و وتیشی: له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌قێك هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌كۆتایی هێنانی واده‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌عیراقدا.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ته‌ندروستیشی، سه‌رۆك تاڵه‌بانی وتی: سوپاس بۆ خوا باری ته‌ندروستیم باشه‌و زۆر له‌پێشووتر باشترم.



Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4
Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved.