به به‌شداری چه‌ند سه‌د كه‌سێك له نه‌جه‌ف و ئه‌و شارانه‌ی باشور كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رووباری فرات خۆپیشاندانێك سازكرا دژ به گه‌رانه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشانده‌ران بریتی بوون له‌و عه‌شائیرانه‌ی به‌ناوی عه‌شائیره‌كانی فوراتی ناوه‌راست ناسراون له‌گه‌ڵیاندا عه‌شائیره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و مسه‌نا به‌شداریان تێداكرد,
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه زۆربه‌ی سه‌رۆك عه‌شائیره‌كان به‌شداریان تێداكردبوو هاواریان ده‌كرد" ده‌مرین به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری خاكه‌كه‌ت نابین كه‌ركوك".
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه خۆپیشانده‌ران ئاڵای عێراقیان به‌رزكردبۆیه‌وه و چه‌ندین لافیته‌یان پێ بوو كه‌له سه‌ری نوسرابوو كه‌ركوك شارێكی عێراقیه و ئه‌مه هێڵی سوره.
شایه‌نی باسه خۆپیشانده‌ران نوسراوێكیان پێ بوو له رێگه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌فه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیانكردبوو كه تێدا داوا ده‌كه‌ن "عه‌شائیره‌كانی فوراتی ناوه‌راست دژی هه‌ر جۆره گفتوگۆ و مساوه‌مه‌یه‌كه له ناو ئه‌نجومه‌نی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی هه‌یه كه‌له‌ناویاندا ده‌نگی به‌رێز مسعود به‌رزانی كه داوای گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كات بۆ سه‌رخاكی هه‌رێم".