له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ناونوسین بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی پۆلیس ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی روویدا له ئاكامدا 28 كوژراو و 45 برینداری لێكه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، كه‌سێكی خۆكوژ له رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبیه‌وه خۆی كردووه به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان ناونوس ده‌كه‌ن تا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سلكی پۆلیسه‌وه و له ئاكامدا ده‌یان بریندار و كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه.
رووداوه‌كه‌ش به‌وجۆره بووه، پۆلیس ده‌ست له ئۆتۆمبێلێك راده‌گرێت و شۆفێره‌كه‌ی داده‌به‌زێت و راده‌كات خۆی ده‌كات به‌ناو ئاپۆره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ناونوسین راوه‌ستابوون و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌ی پێشتر برینداركرابوو ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 گه‌یشته 4147 سه‌رباز.