|
به‌غداد : له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا 73 کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه Wednesday, 08.27.2008, 11:01am (GMT) له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ناونوسین بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی پۆلیس ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی روویدا له ئاكامدا 28 كوژراو و 45 برینداری لێكه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، كه‌سێكی خۆكوژ له رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبیه‌وه خۆی كردووه به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان ناونوس ده‌كه‌ن تا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سلكی پۆلیسه‌وه و له ئاكامدا ده‌یان بریندار و كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه. رووداوه‌كه‌ش به‌وجۆره بووه، پۆلیس ده‌ست له ئۆتۆمبێلێك راده‌گرێت و شۆفێره‌كه‌ی داده‌به‌زێت و راده‌كات خۆی ده‌كات به‌ناو ئاپۆره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ناونوسین راوه‌ستابوون و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه به كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌ی پێشتر برینداركرابوو ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 گه‌یشته 4147 سه‌رباز. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||