|
روسیا هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگی سارد ده‌کات ، ئه‌مریکاش له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه هه‌ره‌شه له روسیا ده‌کات Wednesday, 08.27.2008, 11:04am (GMT) شه‌ری قه‌وقاز له كۆماری جۆرجیادا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و مسكۆی به بارێكی خرابدا برد، سه‌ره‌تا له بواری دبلوماسی كه وای له ئه‌مه‌ریكا كرد چاوبخشێنێته‌وه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی به كرملنه‌وه هه‌یه‌تی، دواتر كاریگه‌ری دروستكرد له‌بواری بازرگانی و ئه‌و رێكه‌وتن و په‌یوه‌ستنامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی روسیا دانی نا به سه‌ربه‌خۆی هه‌ردوو هه‌رێمی ئه‌بخازیا و ئۆسیتای باشور، جارێكی تر په‌یوه‌ندی كۆشكی سپی و كرملن به‌ره‌و ئاڵۆزتر رۆیشت، له‌باره‌ی ئه‌و بریاره‌ی روسیاوه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوش، رایگه‌یاند"به‌پێی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌ك له ئه‌بخازیا و ئۆسیتای باشور ده‌كه‌ونه نێو سنوری جۆرجیا كه له رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دان به‌و سنوره‌دا نراوه، وه‌ده‌بێت هه‌ر واش بمێنێته‌وه" كۆشكی سپی هه‌رزوو ئه‌و بریاره‌ی روسیای ره‌تكرده‌وه و وته‌بێژی كۆشكی سپی تونی فراتو رایگه‌یاند" نامه‌یه‌كی خێرا‌و روونی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینن، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بریار نه‌دا، ئه‌وا هیچ دانپیانانێك بوونی نابێت" به‌ڵام له نیورۆك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بان كی مون ترسی خۆی نیشاندا له‌و بریاره‌ی روسیا و به كێشه و نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌ی قه‌وقاز دانا. شایه‌نی باسه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی ئه‌و بریاره‌ی روسیایانكرد له‌وانه، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و سوید و ئیتاڵیا یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سی"ناتۆ". له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌دا روسیا ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت به‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات جۆرجیا پر چه‌ك بكات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه روسیا بۆ جارێكی تر بكه‌وێته‌وه ناو شه‌ری سارد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا. سه‌رۆكی روسیا دیمتری مدفیدیف ئه‌مه‌ریكا تاوانباركرد به‌وه‌ی به‌ناوی هاوكاری ئینسانی سه‌رقاڵی پرچه‌ككردنی جۆرجیایه. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||