
*سليمانى/زه‌رده‌شت جلال
چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو له‌شارى حه‌له‌ب له‌ڕۆژهه‌لاَتى گه‌ڕه‌كى (شێخ مه‌قسود) كوردێك به‌ناوى (ئيدريس ئه‌حمه‌د سادق)ى ته‌مه‌ن(26)ساڵ به‌ده‌ستى دوونه‌ژاد په‌رستى عه‌ره‌ب له‌شه‌قامى (ئيدليب) كوژرا .هه‌ردوو نه‌ژاد په‌رست دوو چه‌قۆيان دابوو له‌دڵى ئيدريس .
.ئيدريس كوردێكى شارۆچكه‌ى (بلبله‌ى سه‌ر به عه‌فرينه) ئه‌و له‌حه‌له‌ب نيشته جێ بوو وه چه‌ند ساڵ بووكارى دروستكردنى موبيلياتى ده‌كرد.كاتێك دراوسێ و هه‌ڤالاَنى هه‌واڵى كوژرانى ئيدريس ده‌گه‌يه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى ناوچه‌كه.به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليس به‌شێوه‌يه‌كى ناشيرين وه‌لاَميان ده‌داته‌وه .و هه‌ردووعه‌ره‌به‌كه‌ش ئازاد ده‌كات....
شايانى باسه ئه‌و دوو که‌سه له‌لايه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه ناسراون به‌وه‌ى
كه دوژمنايه‌تى كورد ده‌كه‌ن
پێش (3)مانگ كوردێكى تر له‌هه‌مان جێگا به‌ده‌ستى نه‌ژادپه‌رستانى عه‌ره‌ب كوژرا.