له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى جۆرج مه‌نسور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و رۆشنبیران‌و نووسه‌ران، به‌دروشمى (شه‌فافیه‌ت گرنتى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسیه) رێكخراوى به‌ره‌و كوردستانى شه‌فاف له‌هه‌ولێر كرایه‌وه.
مزه‌فه‌ر فاخر، لێپرسراوى رێكخراوى به‌ره‌و كوردستانى شه‌فاف ڕایگه‌یاند : كه ئه‌م رێكراوه رێكخراوێكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و ناحكومییه‌و كارده‌كات له‌پێناو چه‌سپاندنى چه‌مكى شه‌فافیه‌ت له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم‌و كه‌رتى گشتى‌و تایبه‌تدا.
رێكخراوه‌كه‌مان كارده‌كات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌ر شوێنێك بێت‌و به هه‌ر شێوازێك بێت، رێكخراوه‌كه‌مان توانیویه‌تى په‌یوه‌ندیه‌كى به هێز له گه‌ڵ رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه باره‌گاكه‌ى له ئه‌ڵمانیایه دروستبكات‌و به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى بانگهێشتى رێكخراوه‌كه‌مان بكات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفراسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و هه‌رێمایه‌تیه‌كان‌و ئاڵوگۆڕكردنى بیروبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو چه‌مكى شه‌فافیه‌ت‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
رێكخراوى به‌ره‌و كوردستانى شه‌فاف له مانگى 2ى ساڵى 2007 مۆڵه‌تى ره‌سمى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه‌و یه‌كه‌م كۆنفراسى ده‌سته‌ى دامه‌زراندنى له مانگى 5ى هه‌مان ساڵ ئه‌نجامداوه.