|
که‌رکوک : دانپێدانانی تیرۆریستێک " تۆڕێکی تیرۆریستی سه‌ر به ڕێکخراوی قاعیده له خانه‌قیدا هه‌یه"
Wednesday, 08.27.2008, 01:10pm (GMT)
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی دۆمیز له‌كه‌ركوك گه‌وره تیرۆریستێكی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده یان له‌نزیك پردی چوار ده‌ستگیركردو دانی به‌وه‌شدا ناوه كه تۆڕێكی تیرۆریستی سه‌ر به‌رێكخراوی ئه‌لقاعیده له خانه‌قی دا هه‌ن و جێگیربوون. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک راگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه ناوی ره‌بیع ناجی جاسمه و له‌دایكبووی ساڵی 1980 دیاله‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌دیاله‌وه به‌نهێنی رووی له كه‌ركوك كردووه. تیرۆریسته‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌شدا ناوه كه له‌دیاله چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و چاندنی بۆمب و كوشتنی ئه‌نجامداوه.
|