|
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریدا : پێویسته گفتوگۆی به‌په‌له له‌باره‌ی کێشه‌ی خانقی-یه‌وه بکرێت Wednesday, 08.27.2008, 01:20pm (GMT) ئێواره‌ی دوێنێ 26/8 له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكارییدا له‌به‌غدا د.تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ د.عادل عه‌بدولمه‌هدی و د.نوری مالكی کۆبوه‌وه له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان رایانگه‌یاند : له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له چه‌ندین پێشهات و گرفتکراوه كه تێیدا دۆسییه‌ی كێشه‌كانی نێوان كوێت‌و عێراق به‌ته‌واوه‌تی باسی لێوه كراوه‌و له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ناوچه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان عێراق‌و كوێت كه به‌هۆی سیاسه‌ته خراپه‌كانی رژێمی پێشووه‌وه دروستبوون، رونیشیكرده‌وه چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نێت. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||