|
ئه‌مریکا : ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سوریا ئاسایی بکاته‌وه
Sunday, 11.02.2008, 07:23am (GMT)
پاش ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له ڕیی فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه هێرشی کرده سه‌ر خاکی سوریا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئاسایی بکاته‌وه، پاش په‌یوه‌ندییه‌كان چووه قۆناغێكی ئاڵۆزه‌وه، له‌م ناوه‌نده‌دا حكومه‌تی سوریا بڕیاری داخستنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌مریكی له سوریا ده‌ربكات. له‌م باره‌یه‌وه شۆن ماكۆرماك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكارایگه‌یاند : حكومه‌تی دیمه‌شق به‌ره‌سمی داوای داخستنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌مریكی له سوریا كردووه، هه‌وڵیش ده‌درێت حكومه‌تی سوریا رازیبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زبێته‌وه. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه واشنتۆن ده‌یه‌وێت بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ سوریا ئاسایی بكاته‌وه‌و هه‌وڵیش ده‌دات ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاری داخستنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌مریكا له سوریا پاشگه‌زببنه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی بیانی‌و سوری ده‌خوێنن تیایدا. جێی ئاماژه‌یه تائێستا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌سمی دانی به‌و هێرشه‌دا نه‌ناوه كه كرایه سه‌ر گوندی ئه‌لبوكه‌مالی سوریا.
|