|
له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو تورکیا سه‌رۆک تاڵه‌بانی پێداگری له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که کرده‌وه<
Sunday, 11.02.2008, 07:29am (GMT)
ئه‌مڕۆ 1/11 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مریكاو توركیا، له‌دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی گشتی عیراق تاووتوێكران و پێداگری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كرایه‌وه. سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتننامه ئه‌منییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكاش، سه‌رۆك تاڵه‌بانی گه‌شبینی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌هه‌وڵه‌كان بۆ ئیمزاكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن. له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی جارێكی تر ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی كرد كه له‌دژی مه‌سیحییه‌كانی موسڵ ئه‌نجامده‌درێن، له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌و رێوشوێنانه‌ش كرد كه‌حكومه‌ت گرتوونیه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستن و یارمه‌تیدانی مه‌سیحییه راگوێزراوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه باڵیۆزانی میوان پشتگیری وڵاته‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وی دیموكراسی له‌عیراق دووپاتكرده‌وه‌و سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانی– شیان كرد بۆ میواندارییه جوانه‌كه‌ی و رۆڵی مام جه‌لال- یشیان له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتانی جیهاندا به‌رزنرخاند. له‌دیداره‌كه‌دا هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بوون. له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌كریستۆفه‌ر برینتس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق و پێكه‌وه دوا گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه رێككه‌وتننامه ئه‌منییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكاو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و به‌ریتانیایان تاووتوێكرد. سه‌رۆك تاڵه‌بانی پشتگیری خۆشی بۆ خواستی شانشینی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌بنیاتنانی په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عیراق له‌میانه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دووقۆڵی له‌نێوان عیراق و به‌ریتانیا وه‌ك رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكا، ده‌ربڕی. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا به‌رده‌وامی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراقی نوێ و پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
|