|
موته‌کی : ئێران دژی به ئه‌ندامبونی جۆرجیایه له هاوپه‌یمانی باکوری ئه‌ڵه‌سی ناتۆ
Sunday, 11.02.2008, 07:31am (GMT)
(مه‌نوچه‌هه‌ر موته‌كی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: حکومه‌تی ئێران دژی به‌ئه‌ندامبوونی جۆرجیایه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ، كه پێشتر له‌لایه‌ن جۆرج بوش-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی جۆرجیا راگه‌یه‌ندرابوو. له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا موته‌كی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه، به‌ئه‌ندامبوونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی قه‌وقاز له ناتۆدا، ناوچه‌كه به‌ره‌و خۆ پڕچه‌ك كردن‌و پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بات، رونیشیكرده‌وه نابێت ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ربداته كێشه‌ی هه‌ردوو هه‌رێمی جوداخوازی جۆرجیا، ئۆسیتیا‌و ئه‌بخازیا، هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه‌ش بارودۆخی ناوچه‌ی قه‌وقاز به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات.
|