|
مام جه‌لال پشتیوانیی خۆی بۆ یاداشتێکی چوار هه‌ڤاڵی مه‌کته‌بی سیاسی نیشاندا
Sunday, 11.02.2008, 07:33am (GMT)
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتیی ی.ن.ك، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غدا، به‌گه‌رمی پێشوازیكرد له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، مسته‌فا سه‌ید قادر، جه‌لال جه‌وهه‌ر و عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌دیدارێكی تایبه‌تدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ كه‌موكوڕییه‌كان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی پته‌وتركردنی گیانی هه‌ڤاڵانه كرده‌وه له‌ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك-دا‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌ده‌بێت هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان له‌چوارچێوه‌ی ی.ن.ك-دا چاره‌سه‌ربكرێن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌یه‌كێتیی ریزه‌كان‌و گه‌شه‌پێدانی ی.ن.ك بكات.
هه‌روه‌ها پشتیوانیی خۆشی بۆ ناوه‌رۆكی یاداشتێكی ئه‌و چوار هه‌ڤاڵه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی نیشاندا، كه‌پێشتر وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك پێشكه‌ش به‌به‌ڕێزیان‌و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی-یان كردبوو.
له‌كۆتاییشدا، ئه‌و چوار هه‌ڤاڵه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی زۆر سوپاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال-یان كرد بۆ پێشوازیكردنیان‌و بیروڕاو تێڕوانینه‌كانی به‌ڕێزیشیان به‌رزنرخاند بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ژیرانه بۆ هه‌موو كێشه‌كانی كه‌هه‌ن‌و دڵسۆزی‌و په‌رۆشیی خۆشیان بۆ یه‌كێتی ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك‌و بۆ گه‌شه‌پێدانی ی.ن.ك دووپاتكرده‌وه‌و ده‌ریانخست كه لاوازكردن و دزێوكردنی ی.ن.ك ته‌نیا خزمه‌تی ناحه‌زانی ی.ن.ك ده‌كات.
|