هه‌ر دوو پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان و دیموكرته‌كان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان چركردۆته‌وه به تایبه‌ت له‌و ولایه‌تانه‌ی كه به ولایه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌ژمارده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان ئۆباما و ماكین له ماوه‌ی رابردوودا دریخستبوو كه هه‌ر ئۆباما له پێشتربووه وه‌ك له راپرسی پێشودا كه ئۆباما 53% ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ركردبوو وه ماكین له 44% ده‌نگه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ركردبوو به‌ڵام دواهه‌مین راپرسی ده‌ریخستوه كه جون ماكینی كۆمارییه‌كانی توانیویه‌تی ریژه‌ی جیاوازییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌خات خه‌ڵك به گروتینێكی زۆره‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن بۆ نمونه له ولایه‌تی جورجیا كه زوو ده‌نگی تێدا درا دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به حماسێكی زۆره‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا كه بوش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا جورجیا له‌سه‌ر كۆمارییه‌كان ئه‌ژماركراوه چونكه بوش توانیوبووی 17% ده‌نگه‌كانی له‌پێشتر بووه له چاو ركابه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام زانیاریه‌كانی ئێستا ده‌ریده‌خات كه رێژه‌كه به سودی ئۆباما ده‌شكێته‌وه ئه‌گه‌رچی وه‌ك ماڵپه‌ری ریل كلیر بولیتیكس ئاماژه‌ی پێداوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ماكین ته‌نها به رێژه‌ی 4% له پێش ئۆباماوه‌یه له جورجیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان چربۆته‌وه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دیك چینی پشتگیری خۆی بۆ ماكین ده‌ربری و رایگه‌یاند ماكین شیاوترین سه‌رۆكه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا.
له‌لایه‌كی تره‌وه كێشه‌ی مامی ئۆباما گوایه كاروباری یاسایی ته‌واو نییه و به قاچاخ هاتۆته ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكی تره له‌و كێشانه‌ی كه كۆمارییه‌كان وروژاندویانه له‌و باره‌یه‌وه نوسینگه‌ی ئۆباما رایگه‌یاند ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه نین، هه‌روه‌ها پێ ده‌چێت دزه‌كردنی ئه‌و زانیاریانه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له ئه‌ستۆی ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش‌دا بێت.