ته‌نها به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی سێبتمبه‌ردا كه تێدا 359 عێراق كوژراون و 705 برینداریش هه‌بووه ئه‌وا مانگی ئۆكتۆبه‌ر گۆرانێكی به‌رچاوی به‌خۆه بینیوه له رووی جێگیری باری ئه‌مه‌نی له باشوری عێراقدا ئه‌مه‌ش به‌هۆی باش بوونی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و سه‌ربازی له عێراقدا، له‌لایه‌كی تره‌وه هێوربونه‌وه‌ی شه‌ری تایفی نێوان گروپه جیاوازه‌كانی ناو عێراق هۆكارێكی تره.
به‌و جۆره به‌پێی ئه‌و به‌یانه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی رۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه و پشت به زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و ته‌ندروستی ده‌به‌ستێت له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا 278 هاوڵاتی عێراقی كوژراون و 464 هاوڵاتیش برینداركراون و هه‌روه‌ها هه‌ر له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا 40 كه‌سی سه‌ربازیش كوژراون.
مانگی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس له ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌كانی كه‌متربووه له چاو مانگه‌كانی تردا، له ئۆكتۆبه‌ردا 22 پۆلیسی عێراقی كوژراوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی سێبته‌مبه‌ردا 56 پۆلیس تێدا كوژرابوو. هه‌ر له‌و ئۆكتۆبه‌ردا 64 برینداری پۆلیس هه‌بووه به‌ڵام مانگی پێشوو 145 برینداری پۆلیس هه‌بووه.
هێزه‌كانی سوپای عێراقیش كوژرانی سه‌ربازه‌كانی له‌چاو مانگی رابردووداكه‌میكردووه له ئۆكتۆبه‌ردا 18 سه‌رباز كوژراوه و 40 سه‌ربازیش برینداركرابوون، به‌ڵام له مانگی سێبته‌مبه‌ردا 26 سه‌رباز كوژراوه و 41 سه‌ربازیش برینداركراوه.
باش بوونی باری ئاسایش و جێگیربوونی بارودۆخه‌كه كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، ئه‌گه‌رچی ئیداره‌كه‌ی بوش پێی وایه زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا كاریگه‌ری پۆزه‌تیفی هه‌بووه له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی عێراق ده‌بینین له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌ریه ده‌بیندرێت، له مانگی رابردووودا واته ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون به‌ڵام له مانگی سێبته‌مبه‌ردا 25 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون. ئه‌مه له كاتێكدایه له‌و 13 سه‌ربازه كوژراوه 6 سه‌ربازیان به‌هۆی شه‌ره‌وه نه‌كوژراون واته به روودابووه.