|
ئیسرائیل : به‌پێی زانیارییه‌کان تا ئێستا حکومه‌تی سوریا چه‌ک بۆ حزبوڵای لوبنانی دابین ده‌کات
Monday, 11.03.2008, 06:38am (GMT)
(ئێهود باراك) وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند : به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان تائێستا حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له‌دابینكردنی چه‌ك بۆ حزبوڵلاَی لوبنانی ، بۆئه‌وه‌ی دژی وڵاته‌که‌مان به‌کاریبهێنن. هۆشداریدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا حکومه‌تی ئیسرائیل ناچارده‌بێت بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات به‌تایبه‌ت گه‌ر هه‌ندێك له‌و چه‌كانه كار له‌هاوسه‌نگی ستراتیژی ناوچه‌كه بكات. جێی ئاماژه‌یه هه‌رچه‌نده بواری ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ سوریادا له‌ئارادایه، به‌لاَم له ئێستادا ئیسرائیل ناتوانێت بگاته هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سوریادا ، که حکومه‌تی تورکیا نیازی ئه‌و ناوبژیوانه‌ی هه‌یه.
|