|
عێراق : سه‌رۆک کۆمار پێشوازی کرد له وه‌فدێکی باڵای حزبی شیوعی عێراقی
Monday, 11.03.2008, 06:41am (GMT)
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 2/11، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای حزبی شیوعی عێراق به‌سه‌رۆكاتی حه‌مید مه‌جید مو‌سا سكرتێری حزب و ئه‌ندامێتی رائد فه‌همی و عزه‌ت ئه‌بو ته‌من و حه‌سان عاكف و جاسم ئه‌لحه‌له‌فی و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن.
له‌دیدارێكدا باس له ره‌وشی ئێستا‌و رێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنی روداوه‌كان و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بۆچوون سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتننامه ئه‌منییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕكرا، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌ره‌وه‌ری نیشتمانی و سوودی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات بپارێزێت، كرایه‌وه.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی میكانیزمی پێویستی بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستی چه‌سپاندنی به‌شداربوونی ته‌واو و سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌كۆمه‌ڵ له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات تاووتوێكردو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه پێویسته وڵات له حزبایه‌تی و تایه‌فه‌گه‌ری رزگاربكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌فدی حزبی شیوعی عێراق پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ربڕی و هه‌وڵه نیشتمانییه به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی نیشتمانی عێراق به‌رزنرخاندو له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتی و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ به‌جێهێنانی داواكارییه‌كانی سه‌رجه‌م هێزو توێژه عیراقییه جیاجیاكان سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانیان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا د. له‌تیف ره‌شید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ئاماده‌بوون.
|