|
پاکستان : به‌مه‌به‌ستی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی تیرۆر ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ سعودیه ئیمزا ده‌کات
Monday, 11.03.2008, 06:43am (GMT)
ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆكی پاكستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا هه‌ردوو حكومه‌ته‌كانی پاكستان‌و سعودییه به‌مه‌به‌ستی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕێککه‌وتنێکی درێژ خایه‌ن ئیمزا ده‌که‌ن به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کی به ناوه‌رۆکی سه‌ردانه‌که‌ی نه‌دا، هه‌روه‌ها وتی :له‌م کاته‌دا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وڵاته‌وه که‌به‌بارودۆخێکی خراپ‌دا تێپه‌رده‌بێت داوا له حکومه‌تی سعودییه ده‌که‌م که پاڵپشتی پاکستان بکات بۆ ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداودا. ئه‌مه‌ش به‌یه‌که‌م سه‌ردانی ناوبراو داده‌نرێت بۆ سعودییه وه‌ك سه‌رۆكی پاكستان، زه‌رداری ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه سعودییه‌و پاكستان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكارییه‌كانی نێوانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی تیرۆر.
|