|
ئه‌مریکا : له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ئۆباما به شه‌ش خاڵ له پێش جۆن مه‌کین-ه‌وه‌یه
Monday, 11.03.2008, 07:04am (GMT)
به‌پێی راپرسییه‌ك ده‌رکه‌وت باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مریكا، به‌شه‌ش خاڵ له پێش جۆن مه‌ككه‌ینی كاندیدی كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه ئه‌م راپرسییه‌که له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه 50%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆباما ده‌ربڕیوه، 44%ی به‌شداربووانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ مه‌ككه‌ین ده‌ربڕیوه. ئۆباما توانیویه‌تی زیاتر ده‌نگی گه‌نجان‌و ئافره‌تان به‌لای خۆیدا رابكێشێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌مه‌نه‌كان‌و پارێزگاره‌كان زیاتر پشتگیری له مه‌ككه‌ین ده‌كه‌ن.
|