عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا به‌سه‌ردانێكی 5 رۆژه گه‌یشته فه‌ره‌نسا به‌و پێیه‌ی ئێستا ئه‌و وڵاته سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپایه و بڕیاره دواتر سه‌ردانی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا‌و كۆماری چیك‌و هۆڵه‌ندا‌وبه‌ریتانیاش بكات.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی زیاتری وڵاتانی ئه‌وروپایه له‌توركیا بۆرووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا دروستبووه.