|
سه‌نده‌ی تایمز : سوریا پێشوه‌خت ئاگاداری ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریکا بووه
Tuesday, 11.04.2008, 11:44am (GMT)
رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی بڵاویكرده‌وه : ئه‌و هێرشه‌ی که فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا كردیانه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سوریا له نزیك سنوره‌كانی عێراق، به ئاگاداری ده‌زگای زانیاری سوریا ئه‌نجامدراوه له‌مباره‌یه‌وه حکومه‌تی سوریاله به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خسته‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه حكومه‌تی دیمه‌شق به‌نهێنی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رازیبووه، ده‌شبووایه كاره به‌بێده‌نگی‌و دوور له بیستن‌و بینینه‌وه ئه‌نجامبدرایه. رۆژنامه‌كه هۆكاری توڕه‌بوونی سوریاشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه كاره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو ئه‌نجامنه‌درا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سووری، رونیشكراوه‌ته‌وه ده‌بووایه كاره‌كه به‌هێمنی ئه‌نجامبدرایه‌و (ئه‌بو غاده)ی تیرۆریست كه ئامانجی سه‌ره‌كی كرده‌وه‌كه بوو ده‌ستگیربكرایه‌و بگوێزرایه‌ته‌وه بۆ عێراق.
|