|
ئه‌مریکا : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عێراقی کرد
Tuesday, 11.04.2008, 11:53am (GMT)
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 4/11، مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقیان له واشنتۆن كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌میر ئەلسومێدەعی باڵیۆزی عێراق پێشوازیكران. سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا كه‌تیایدا باڵیۆز‌و ستافی باڵیۆزخانه‌و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك به‌شداربوون، تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكاو دیدار‌و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و گه‌وره به‌رپرسانی ئەمریكا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماژه‌یدا به بارودۆخی عێراق به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌نگاوه‌كانی بونیاتنانه‌وه‌و هاریكاری دۆستان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراقی فیدراڵ‌دا. هه‌روه‌ك باس له گفتوگۆكانی عێراق‌و ئه‌مریكا كرا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ستراتیژی ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا كه‌ئێستا قسه‌و باسێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌واشنتۆن كرد‌و له‌وێش زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیانلێكرا.
|