سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له به‌غدا رووده‌دات، به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 22 كه‌سی تریش برینداربوون، له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی خێرا دوو بۆمب ته‌قیه‌وه به هۆیه‌وه 6 كه‌س كوژرا و 20 كه‌سیش برینداربوون، شایه‌نی باسه 10 له برینداره‌كان سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی بڵاویانكردووه له‌به‌رده‌م ماڵی جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه به‌هۆیه‌وه جێگری وه‌زیر (سلمان قتب ) برینداربووه.شایه‌نی باسه رووداوه‌كه له گه‌ره‌كی عتیفه بووه كاتێك وه‌كیل وه‌زیر ویستویه‌تی له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه دوای ئه‌و هێرشانه هات كه پێشتر كرابووه سه‌ر هێزه‌كانی سه‌حوه و به‌هۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێك له هێزه‌كانی سه‌حوه به ناوی شێخ عباس تامی و له‌گه‌ل 5 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژرابوون له‌گه‌ڵ 3 منداڵ.