ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرانه‌وه و بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان كه تێدا هه‌ر دوو ركابه‌ری پاڵێوراوی كۆماریه‌كان جون ماكین و پاڵێوراوی دیموكراته‌یه‌كان باراك ئۆباما له منافه‌سه‌یه‌كی بێئه‌ندازه‌دابوون بۆ به ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
شایه‌نی باسه پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به رۆژێك له 20% ده‌نگده‌ران له رێگه‌ی به‌ریده‌وه ده‌نگدانی پێش وه‌خت ده‌نگیان دابوو، وابریاره 135 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌شداری ئه‌و ده‌نگدانه بكه‌ن بۆ دیاریكردنی 44 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگده‌ران به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌شداری ئه‌و ده‌نگدانه ده‌كه‌ن و له رووی بری تێچونی پروپاگه‌نده‌ی كاندیده‌كانه‌وه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتری ویستوه.
ئه‌وه‌ی تاێستا دیاره نیوه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه هه‌ڵبژاردنه‌كان له نیوهامشیر ده‌ستی پێكرد و له ئه‌لسكا ته‌واو ده‌بێت. ماوه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش ته‌نها 24 كاتژمێره.
شایه‌نی باسه زیاتر له 8 مانگه هه‌ردوو پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كێبركێیه‌كی زۆردان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر دوولا یه‌كی جێگرێكیان بۆ خۆیان دیاریكردووه كۆماریه‌كان سارا بالین و دیموكراته‌كان جوزیف بایدن. هه‌ردوو كاندیدی پاڵێوراو به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دوو پاڵێوراوكه‌ی كۆماریه‌كان و دیموركاته‌كان هه‌بووه.